کەشناسی: بەرەبەیان لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" بەرەبەیان لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکان بەفربارین دەستپێدەکات".

 
لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمشەو کەشناسی بڵاویکردەوە"  لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەم شەو نمە بارانی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانیشدا کاریگەری لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێم دەمێنێتەوە، بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان بەرزەکان دەبارێت".

 
کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:


هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 0.2 ملم
پیرمام 0.5 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک 0.2 ملم
زاخۆ 0.3 ملم
کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدی 4.2 ملم
بامەرنێ 2.0 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانی ماسی 0.6 ملم
سۆران 3.2 ملم
پێنجوێن 2.8 ملم
ماوەت 1.6 ملم
چۆمان 5.8 ملم
.




PM:10:56:17/01/2020