سەرکۆ سەردار هاوسەرگیری کرد

هونەرمەندی لاو سەرکۆ سەردار هاوسەرگیری کرد.

 

گۆرانیبێژ سەرکۆ سەردار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا وێنەیەکی دەستی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەو و نوسیویەتی" گەڕام بەدوای ئەوەی ویستم".

 

سەرکۆ سەردار لەدایکبووی 1989 خەڵکی شاری سلێمانیە، لەساڵی 2007 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم بەرهەمی بەناوی  "نێو نەمام" بڵاوکردەوەو توانی سەرکەتووانە هەوادارێکی زۆر بەدەست بهێنێت، لەهەمانکاتدا بەشێوازی دوێت لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە گۆرانی هەیە، هاوکات چەند ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیەکی تۆمارکراوی هەیە، بەهۆی بەرهەمەکانییەوە توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا گوێگرو هەوادارێکی زۆری هەبێت. 

 


AM:08:56:18/01/2020