بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، له ئێستادا ههر بهرمیلێك له سهرو ٦٤ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ١٠ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوەو کە بەڕێژەی لەسەدا ٤٨ بەرزبۆتەوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٨ دۆلارو ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراو کە بەڕێژەی لەسەدا ٢٦ بەرزبۆتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە لە سەر زەوی عێراق.