شازادە نوستووەکەی سعودییە كۆچی دوای كرد


دیوانی پاشای سعودیەوە هەواڵی كۆچی دوای شازادە وەلیدیان ڕاگەیاند" كە ١٤ ساڵە بێهۆشە و تەنها دڵی بەهۆی ئامێری پێشكەوتووی پزیشكییەوە كاری دەكرد".

 

دیوانی پاشای سعودیەوە بڵاویان کردەوە" کە شازادە وەلید بن خالید بن تەڵال بن عەبدولعەزیز کۆچی دوایی کرد".

 

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سعودییە ئاماژەی بەوەکردوە" دوای ١٤ ساڵ لە بێ‌ هۆشی دواجار پزیشكەكان بێ‌ هیوا بوون لە دۆزینەوەی چارەسەر و بە هۆش خۆهێنانەوەی ئەو گەنجە كە تەنیا دڵی كاری دەكرد بۆیە بە رەزامەندی خێزانەكەی دوای ١٤ ساڵ مانەوە لە ژێر چاودێری پزیشكی و ئامێری پێشكەوتوو پزیشكەكان ئامێرەكانیان لە سەر هەڵگرت ئەمشەو كۆچی دوایكرد". 

 

ولید بن خالید بن تەلال كوری برازای شا سەلمان پادیشای سعودیە لەتەمەنی ۱۸ساڵی لە وڵاتی بەریتانیا تووشی روداوێکی ترسناکی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە مێشكی لەکاردەکەوێت لە کاتێکدا کە قوتابی زانستە سەربازییەکان بووە لەو ماوەیەوە هەر بە بێ‌ هۆشی بوو كە نازناوی شازادەی نووستوویان پێ دابوو.







AM:11:20:18/01/2020