میوزیك ژەنی بەناوبانگی كوردو جیهان، کەیهان کەڵهور، سێ خەڵاتی ڤیستیڤاڵی بەناوبانگی" گڵۆباڵ فۆست"ی لەئەمریكا پێبەخشرا.
بەبەشداری بەناوبانگترین میوزیك ژەن و گۆرانیبێژە نیشتمانیەكانی جیهان، ڤیستیڤاڵی گڵۆباڵ فۆست لەشاری نیویۆركی ئەمریكا بەڕێوەچوو، كەتیایدا بەبێ ئامادەبوونی خۆی، كەیهانی كەڵهوڕ توانی سێ گەورە خەڵاتی ئەو ڤیستیڤاڵە بەدەست بهێنێت، كەبەناوبانگترینیان، خەڵاتی بەشی كاریگەری " تۆم ئیشنایبڵ" بوو.
كەیهان كەڵهوڕ خەڵكی كرماشان و تاكو ئێستا زیاتر لە ٢٥ خەڵاتی بەناوبانگی جیهانی بەدەست هێناوە.
کرماشان یەکێکە لەو شارانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لانکەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵاتی و جیهانی و کەڵوریش یەکێکە لەو هونەرمەندانە .