"دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە"

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت " بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".

عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بە ئاژاننسی (العراقیە) ڕاگەیاندووە” بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانیش، بڕیارێكی سەروەرییە و هەموو خاكی عیراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردسنتانیشەوە كە بەشێكە لە عیراق"، ڕەتیشدەكاتەوە "لەو بارەیەوە هەرێم كێشەی هەبێت".

لەبارەی دەستپێکردنەوەی راهێنان و چالاکییەکانی هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانانەوە، خەڵەف رایگەیاند "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هیچ ڕەزامەندییەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەكانی سوپای ئەمریكا لە عیراق، دەرنەبڕیووە”.

کۆتایی هەفتەی رابردوو میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویكردبووەوە كە بەرپرسانی ئەمریكا جەختییان لەسەر دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ عیراق كردووەتەوە.

 


PM:02:58:18/01/2020