راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاریەکە سبەی دەکات



لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە، سیتین بەشداری کردو باسی لە یاریەکەیان بەرامبەر بە یانەی گرانادا کرد لە خولی ئیسپانیا.

سیتین رایگەیاند" هەموو کات ئەوەم بە یاریزانەکان وتووە پێشبینی باشترین ئاست لە تیپی رکابەر بکەن، چونکە هیچ یارییەک لە خولەکە ئاسان نیە.
وتیشی" ئەم هەفتەیەم بە باشی و جوانی بەڕێکرد، وەکو لەوەی من پێشبینیم دەکرد،من سەرسامبووم بە یاریزانەکان و ئەوەی من وتم قبووڵیان کرد، بە تایبەت قسەم لەگەڵ کردوون، بە تایبەت ڤیدال و پیکی و میسی و نیتۆی گۆڵچی، میسی یاریزانێكی زۆر تایبەتەو من ئەوە ناتوانم بشارمەوە.

پاشان وتی" ئێمە دەرفەت بە هەموو یاریزانەکان دەدەین ئەوان هەلی ئەوەیان هەیە بکەن، دەبێت کێبڕکێ بکەن، من هەندێک کات یاری بەو یاریزانانەش دەکەم کە دەگوترێت یاری ناکەن، هەروەها یاریزانانی بەرشەلۆنەی دووەم، ئەوانیش لە کاتی خۆیدا دەرفەتیان پێ دەدرێت.





PM:04:29:18/01/2020