خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی موجتەهید بۆیەکەم جار وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له فیلمێك به ناوی (باڵه ته‌ڕه‌كانی په‌پووله) ده‌كات.
هونەرمەندی گۆرانیبێژیی کورد هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام لەم بارەیەوە نوسیوێتی" من و کچەکەم نارین بەشدارین لە فیلمی نوێی دەرهێنەر تورەجی ئەسڵانی سوپاسی هەموو ستافی فیلم یەک بە یەکیان ئەکەم لەگەڵ تورەجی ئەزیز کە ئەو چانسەی بەمن دا لەم تاقیکردنەوە گەورەیە بەشداربم، لەگەڵمان بن چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن".
فیلمی سینه‌مایی (باڵه ته‌ڕه‌كانی په‌پووله) ئێستا له قۆناغی وێنه‌گرتندایه، هانی له‌و فیلمه‌دا جگه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕِۆڵ ده‌گێرێت، هاوكات گۆرانیش ده‌ڵێ.
هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.