ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید چووە پێشەنگ



لە خولی یانەکانی ئیسپانیاو لە گەڕی ٢٠دا یانەی ریال مەدرید سەرکەوت بۆ پێشەنگی خولەکەو توانی ٢-١ لە یانەی سیڤیلیا بباتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریەکەی ئەنجامداو توانی بە دوو گۆڵی کاسێمیرۆ یاریەکە بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە لە گێمی دووەم تۆمارکراو تاکە گۆڵەکەی سیڤیلیاش لۆک دی یۆنگ تۆماری کرد.
خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگ بووە ٤٣خاڵ.



PM:08:00:18/01/2020