چێڵسی توشی دۆڕان دەبێت


لەخولی ئینگلیزیی یانەی چێڵسی توشی دۆڕان دەبێت و نەیتوانی سود لە یەکسانبوونی یانەکانی ئارسناڵ و مانچستەرسیتی ببینێت.

چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ و لە ئەنجامدا یاریەکەی ١-٠ پێدۆڕاند.
تاکە گۆڵی یاریەکە یاریزان" هایدن تۆماری کرد.
خاڵەکانی چێڵسی لە خولەکە بە٣٩ خاڵ مایەوەو لە پلەی چوارەم دێت.

پێشتر مانچستەرسیتی ٢-٢ لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاس یەکسانبوو، ئارسناڵیش ١-١ لەگەڵ یانەی شیفڵد یونایتد یەکسانبوو.




PM:11:48:18/01/2020