مایك پۆمپیۆ پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدا

سەرۆك كۆمار لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسی مانەوەی هێزە بیانییەكانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاووتوێ كرد.

 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند" ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدا، بەگوێرەی تویتەكە باسیان لە گرنگی رووبەڕووبونەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە لە شەڕی دژی داعشدا".

 

لەدوای هێرشەكەی ئەمریكا لە رۆژی ٣ی ١ی ٢٠٢٠ كە تیایدا قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس كوژران، دۆخێكی ئالۆز رووبەڕوی عێراق بویەوە و پەرلەمانی عێراقیش بریاریدا هێزە بیانیەكان بكاتە دەرەوە لە وڵاتەكەی. 
 


AM:12:03:19/01/2020