لایەنە عێراقییەکان نزیکن لە کاندیدکردنی کەسێکەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

لایەنە شیعیەکان و لایەنە عێراقییەکانی تر نزیکن لە کاندیدکردنی کەسێکەوە بۆ جێگرەوەی د.عادل عەبدولمەهدی و، ئەوەی تا ئیستا رای خۆی لەبارەی ئەو کاندیدەوە رانەگەیاندووە خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر و شارەکانی باشووری عێراقن.

 
موختار موسەوی کاندیدی کوتلەی " بینا " لە پەرلەمانی عێراق  بەمیدیاکانی راگەیاندووە" هەریەک لە عەلی شوکر سەرۆکی راوێژکارانی بەرهەم ساڵح ی سەرۆک کۆمارو، کەسایەتی سەربازی محەمەد تۆفیق عەلاوی نزیکن لەوەی کاندید بکرێن بۆ ئەو پۆستە".


ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شانسی عەلی شوکری زیاترە بۆ ئەو پۆستە.


ئەو لایەنە سەرەکییەی کە تا ئیستا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە رانگەیاندووەو رۆلێ گەورە دەگێڕێت لە دیاریکردنی کەسایەتیەک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریرو شارەکانی باشووری عێراقە.

 


PM:12:39:19/01/2020