ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی لوبنان ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی لوبنان و هێزە ئەمنییەكان لە بەردەم پەرلەمان رووبەرووی یەكبوونەوە بەهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد" لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو نزیکەی ٤٠٠ کەس لەخۆپیشاندانەكانی ناوەڕاستی بەیروتدا برینداربوون، هاوکات دەیان پۆلیس لە ڕووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران بریندار بوون".

 

خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بە دروشمی " باجەكەی نادەین" دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.

 

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رۆژی پێنج شەممە بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی لوبنان توندوتیژییان لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە، لەسەرو هەمووشیانەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە. 



PM:01:51:19/01/2020