پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات. 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە چوارشەممە کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوەو لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان بکرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوەو لەكۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرۆژە یاسایەكەوە بكرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسای پەرلەمانتارانەوە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشەممە.

 

 




PM:06:46:19/01/2020