ڤیدیۆ: کیکی سیتین بە بردنەوە دەستی پێکرد


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە راهێنەری نوێوە توانی یەکەم بردنەوە لەگەڵ کیکی سیتین بەدەست بهێنێت و ١-٠ لە یانەی گرانادا بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە ناو کامپ نۆ میوانداری یانەی گرانادای کردو لە ئەنجامدا بە زەحمەت توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە میسی لە خولەکی ٧٦ تۆماری کردو توانی سێ خاڵی بەنرخ بە یانەکەی بدات.
یانەی بەرشەلۆنە لە ٢٠ هەفتە ٤٣ خاڵی هەیەو پێشەنگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.




AM:01:06:20/01/2020