لە بەغدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان روویدا و لە بەسرەش چالاكوانێك كوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، شەوی رابردوو لە شاری بەغدا، شەڕ و پێكدادانی سەخت روویداوە، ھێزە ئەمنییەكان گاز فرمێسكرێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەكارھێناوە و بەو ھۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون. ژمارەیەك رێگای سەرەكی بە داخراوی ماونەتەوە.
میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن" سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق و ڕێی سه‌ره‌كی به‌غدا بۆ دیاله - سه‌لاحه‌دین- كه‌ركووكیش به ته‌واوی داخراوه، له نێوان پارێزگاكانی باشووریش به‌هه‌مانشێوه خۆپێشانده‌ران گڕیان له تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ردا و ڕێگاكانیان داخست".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاندووه" به‌هۆی پێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له به‌غدا، تاوه‌كوو كاتژمێر ٤:٠٠ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوووشه‌ممه ٣٧ کەس برینداربوون و لە بەسڕەش چالاکوانێک کوژرا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراقه‌وه له له‌كۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردو، زیاتر له ٣٠ كه‌س له‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و رفێندراون و دواتری كوژراون، ته‌نها سێ له‌هه‌وڵی رفاندنه‌كانیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون.