هونەرمەندی ناسراوی كورد ناسری ڕەزازی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "شارەکەم" بڵاوکردەوە.
گۆرانی شارەکەم لە هۆنراوەی سەعید شێخ سەلامە، میلۆدی ئەردەشێری کامکارو میوزیکی ئەردەوان کامکارو ئەرسەلان کامکارو سەروەر قادرەو ئەردەشێرەو لە بەرهەم هێنانی کۆمپانیای هێلی دەنگە.
ناسر ڕەزازی یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت. لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەدامدا گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر ڕەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا. لە دوای مەرزییەوە، ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بوو.
ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە.