خۆپێشاندانه‌كانی بەغداو چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزە ئەمنییەکان به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، به چه‌كی قورس و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، له به‌غدا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كی و له كه‌ربه‌لا پردی سه‌ره‌كی "ضریبه"ی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه و چوار پردی سه‌ره‌كی پارێزگای موسه‌نا داخراون و هاتووچۆش له هه‌ر یه‌كه له سه‌ماوه و رومێسه په‌كیكه‌وتووه، هاوكات رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای زی قار و موسه‌نا داخراوه.
هاوکات خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی سێ رۆژیان به حكومه‌ت دابوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكانی ئه‌وانی نه‌داوه‌ته‌وه و واده‌كه‌ش كۆتاییهاتووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران بكات و گوێ له داواكانیان بگرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هێمنی و ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
چوار مانگ بەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراق تێدەپەڕێت، خۆپیشاندەران بە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی وازیان نەهێناوە و داوا دەكەن داواكارییەكانی دیكەیان جێبەجێ بكرێن، كە دیارترینیان رۆیشتنی سەرجەم بەرپرسانی گەندەڵ و دادگاییكردنیانە، لەگەل راسپاردنی كەسێكی سەربەخۆ بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەخت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.