سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
نەتەوەیەکگرتووەکان: کوشتنی خۆپیشاندەران قەیرانی متمانەی دروست کردوە
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیی خواز و جێبه‌جێنەکردنی بەڵێنەکانی ساڵانی رابردوو بووەتە هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، كه له په‌یجی فه‌رمی یونامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌دان هه‌زار عێراقیی له چین و توێژه جیاوازەکان هاتنە سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هیوا بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتری بێ گه‌نده‌ڵیی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه، بەڵام له‌لایه‌كی تره‌وه كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیی خواز و جێبەجێنەکردنی به‌ڵێنەکانی ساڵانی رابردوو بووەتە مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه".
دەشڵێت" ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تائێستا نراون سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ر بێ بایه‌خ ده‌مێننه‌وه گه‌ر ته‌واو نه‌كرێن. شایانی باسه، كه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه یه‌كی و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی و بڕیاری شێلگیرانه زۆر پێویستن له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌دا یانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی عیراق بشێوێنن".
نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جەختیشکردەوە: به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ كپكردنه‌وه خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه و بگره پێویسته پێشیشی پێ بگیرێت. هیچ شتێك به‌قه‌د كه‌شی ترس زیانبه‌خش نییه. هه‌روه‌ها، لێپێچینه‌وه و دادوه‌ریی له‌پێناو قوربانییان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و ره‌واییبوون و هه‌ستانه‌وه زۆر گرنگن.
AM:11:40:20/01/2020
ئەمریکا
عێراق
سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
سەیرترین مەرج لەگرێبەستی نێوان ئیندریک و خۆشەویستەکەی هەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media