لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدای ئاشکراکردو دەڵێت" توندوتیژییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بەغداد کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربونی ٣٧ خۆپیشاندەری دیکەی لێکەوتەوە".
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشه‌ممه عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له لێدوانێكدا وتی" ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكات كه رێگاكان ده‌گرن و فه‌رمانگه‌كان داده‌خه‌ن".
داواشی لە خۆپیشاندەران کرد پابەندبن بە مانەوە لە گۆڕەپانەکان و رێگاکان دانەخەن، چونکە لەو کاتەدا روبەری دەستگیرکردن دەبنەوە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن.