عێراق هەنگاوێکی مەترسیدار دەنێت

عێراق لە هەنگاوێکی مەترسیداردا کە وڵات بەرەو کەنارگیری تەواو دەبات و، دەبێتە هۆی کشانەوەی رێکخراوە بیانییەکان و هەتا باڵوێز و قونسڵەکانیش، بەغدا فیزە نادات بە کەسانی بیانی.


ئۆلریك شانۆن باڵوێزی كەنەدا لە بەغدا، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە عەبدولمەهدی لە كێشەیەكی مەترسیدار ئاگادار كردووەتەوە، ئەویش بریتیە لە پێنەدانی ڤیزا و نوێ نەكردنەوەی ڤیزای دیبلۆماتكاران و كارمەندانی ڕێكخراوە مرۆییەكان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە.
ئەو باڵوێزە حكوومەتی ئەو وڵاتەی لە كێشەیەكی مەترسیدار ئاگادار كردەوە، كە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێ، ئەوا لە ماوەیەكی كورتدا تەواوی ڕێكخراوە مرۆییە جیهانییەكان عێراق چۆڵ دەكەن.


شانۆن جەست لەسەر ئەوە دەکاتەوە كەنەدا یەكێكە لەو وڵاتانەی چالاكن لە بواری پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی بە عێراق، بەڵام ئێستا بەرنامەكایان كێشەی تێكەوتووە، ئەمەش بەهۆی نەدانی ڤیزەو نوێنەکردنەوەی مانەوە لە عێراق لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە.

 
ئەگەر کار وابڕوات ئاوە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆیەکان کارەکانیان لە عێراق هەڵدەپسێرن.




PM:06:59:20/01/2020