ریاڵ مەدرید بۆ حەوت ساڵ یاریزانێكی گواستەوە
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ بەرەسمی گواستنەوەی یاریزانێکی بەرازیلی بۆ ریزەکانی بۆ ماوەی ٧ ساڵی داهاتوو راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە راینێر خیسۆس، تا ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ کراوەو لە مانگی شەشی ئەو ساڵەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
دواتر ئەو یاریزانە پەیوەندی بەتیپی دووەمی یانەکەیەوە دەکات هاوشێوەی رۆدریگۆو ڤینسیۆس.
راینێر خەڵکی وڵاتی بەرازیلیەو یاریزانی هێڵی ناوەندەو تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵەو رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن نرخی گواستنەوەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.
PM:09:57:20/01/2020