سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: تا ئێستا کەسمان ڕانەسپاردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

دوای ئەوەی بڕیار بوو ئەمشەو بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلای بکاتەوە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند" تا ئێستا کەسیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕانەسپاردووە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاشکرایکرد" تا ئێستا کەسمان ڕانەسپاردووە بۆئەوەی حکومەت پێکبهێنێت".

 

ئەوەش لەکاتێدایە کە خۆپیشاندەران وێنەی هەردوو کاندید کە سەرۆکایەتی کۆمار دەیەوێت کاندیدیان کات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێنەکانیان هەڵواسیوەو ڕەتی دەکەنەوە و نیشانەی ڕەتکردنەوەیان لێداوە، کە ئەوانیش بریتین  لە هەریەک لە محەمەد توفیق عەلاوی، دووەمنیان علی شکورییە.



PM:11:12:20/01/2020