لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی کامیاران کە هاوکات بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەو شارە، دەستگیرکرا".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”کامبیز ئەسەدی“ هونەرمەند و بەرێوەبەری فێرگەی موسیقای ”دەنگی چیا“ و دەستبەسەریان کردووە".
هەنگاو دەشڵێت" تازکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە".
ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە" کامبیز ئەسەدی دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە".