خەلیفەی نوێ داعش تورکمانەو براکەی نوێنەری بەرەی تورکمانییە لە تورکیا

خەلیفەی نوێی داعش کە جێگرەوەی ئەبو بەکر بەغدادی دەبێت، نازناوی هاشم ئەلقوریشیەو خەڵکی تەلەعفەرە.

 
هاشم ئلقورەیش کە بە حاجی عەبدوڵاش ناسراوە لە ئەسڵدا خۆی ناوی محەمەد عەبدوڵایەو خەڵکی تەلەعفرەو، بەیەکێک لە هەرە توندڕوەکانی ناو سەرکردەکانی داعش ناسراوە، هاوکات دەستی گەورەو دیاری هەبووە لە جێنۆسایدکردنی ئێزیدیەکاندا.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ناسراوی بەریتانی " گاردیان"، برایەکی ئەبو ئیبراهیم هاشم ئەلقورەیشی لەنێو بەرەی تورکمانیدایەو نوێنەری ئەو حیزبە عێراقییەیە لە تورکیا. هاشم بە کەسە نزیکەکانی ئەبوبەکر بەغدادی ناسراوە، سەرکردەی پێشووی داعش کە لە سوریا لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکادا کوژرا.

 

خەلیفە نوێکەی داعش دەرچووی زانکۆی موسڵە، لە شەڕی داعشیشدا لەلایەن ئەمەریکاوە داواکراوە و خەلآتی مادیش دانراوە بۆ ئەو کەسەی زانیاری دەدات بەئەمەریکا لەسەر ناوبراو.

 
ئەم خەلیفە نوێیە وەک میدیا رۆژئاواییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن سەرکردایەتی دەستەیەکی گەنج لە داعش دەکات، چونکە بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی ئەو رێکخراوە لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعش و شەڕی حکومەتی سوریاو رووسیاوە زۆربەی سەرکردە کۆنەکانیان کوژراون.  

 


AM:09:58:21/01/2020