بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش دوو تەوەر لە خۆدەگرێت.
لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە" دانیشتنەكە دوو تەوەر لە خۆ دەگرێت ئەوانیش، لە بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان، ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٠ و كه‌یسی نه‌وت)".
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان".