ئه‌مڕۆ سێشەممە فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه كه سه‌ر به یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه، به ده‌ستڕێژى گوللـه له شارى هه‌ولێر برینداركرا.
ماڵپەڕی فەڕمی یەکێتی بڵاویکردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لەهەولێری پایتەخت بەر دەستڕێژی گوللە دەدرێت و بەسەختی بریندار دەبێت و چەكدارەكانیش هەڵدێن و تا ئێستا دەستگیر نەكراون".
ڕاشیگەیاند" ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى یه‌كێتى كه بریندار كراوه موقه‌ده‌م سه‌لام ڕه‌زا یه كه به سه‌لام مه‌نتك ناسراوه و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، له هه‌ولێر‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌سه‌ختی بریندار كراوه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی رایگه‌یاند،"سه‌لام ره‌مزی عه‌بدوڵڵا" فه‌رمانده‌ی فه‌وجه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه چووه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر".