وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجام درا.
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن شەست سالە بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، نەشتەرگەرییەكە بریتی‌بوو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو.ئەم نەشتەرگەرییەش بە سەرپەرشتی تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجامدرا.