لە شاری هەولێر تەرمی ژنێك و دوو منداڵەكەی پاش مانگێك دۆزرانەوە

لە گەڕەكى عەنكاوەی هەولێر تەرمی ژێنك و دوو منداڵەكەی دۆزرانەوە و پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" كە ئەمڕۆ تەرمی خێزانێك دۆزرانەوە كە لە ژنێك و كوڕ و كچەكەی پێكهاتبوون، ئێستاش تەرمەكانیان رەوانە كراوە بۆ پزیشكی دادوەری".

 

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەوان پێشتر دانیشتووی شاری موسڵ بوون، بەڵام لە ماوەی رابردوودا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووەئەوەش بەهۆی شەڕی داعشەوە بووە. 

 

شاری هەولێر زیاتر لە 100 میوانخانە و مۆتێلی گەشتیاری و زیاتر لە 100 چێشتخانەی تێدایە، دەیان مزگەوتی كۆن و چەند شوێنەوارێكی گرنگی لێیە، دەیان پارك و 3 پاركی گەشتیاری و چەند شارێكی یاری و دەیان بازاری گەورەی سەردەم و بازاڕی میلی لێیە. نزیكەی 10 زانكۆ و چەندان پەیمانگا و دامەزراوەی زانستی لێیە، مۆزەخانەی شارستانی و كولتووری و ئەنتیخانەی تیادایە. 

 


PM:04:27:21/01/2020