شیرین ئەمین خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتكردەوە

شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان مووچەی خانەنشینی پارلەمانتاری ڕەتکردەوە، دوای تەواوبوونی كاری پەرلەمانتاری  دەگەڕێتەوە كاری پێشوی خۆی.

 

شیرین ئەمین و شایان کاکە ساڵح پەرلەمانتارانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردوە و دەڵێن" ئێمە نوێنەری گەلین و نامانەوێت لە سەر ئەرکی چوارساڵ پەرلەمانتاری خانەنشین بکرێن".

 

ئەو دوو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە" رەتکردنەوەی خانەنشینی پابەندبونیانە بەو بەڵێنەی کە بەدەنگدەرانیان داوە، کە خانەنشین رەتبکەنەوە".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا علی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە تێیدا هاتووە" وەکو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان مووچەی خانەنشینی ڕەتدەکەمەوە".

 

دەشڵێت" لەدوای تەواو بوونی کاری پەرلەمانی دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی".

 

بەپێی یاسای چاکسازی کە هەفتەی رابردوو پەسەندکردا پەرلەمانتار و پلە باڵاکان دەتوانن فۆرمێک پڕبکەنەوە و خانەنشینی رەتبکەنەوە.

 

شیرین ئەمین هاوسەری ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی بوو، ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە شه‌وی ٥ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٣ له‌ به‌رده‌م ماڵی دایكی له‌ قه‌زای كه‌لار تیرۆر كرا، دواتریش كه‌سێك به‌ تاوانی تیرۆركردنه‌كه‌ی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

 


 

 

 


PM:04:48:21/01/2020