عێراق.. بڕە پارەیەک بۆ ٩٠٠ هەزار کەس بڕدرایەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، بڕیارێکی دەرکرد کە ٩٠٠ هەزار کەس  بۆ ماوەی سێ مانگ هەریەکەو ١٧٥ هەزار دیناری پێبدرێت.

 
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانێ عێراق بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا، هەر یەكێك لەو 900 هەزار كەسە، كە لە هاووڵاتیانی بێ كاری عێراقن و لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بۆ ماوەی سێ مانگ، بڕی 175 هەزار دینار لە هەر مانگێكدا وەردەگرن.

 


ئەو یاساییەی کە ئەنجومەنی وەزیران پشتی پێبەتسووە، خاڵی شەشی مادەی ٣٤٠ ی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ ساڵی 2019 کە هەموار كراوەتەوە. 




PM:09:41:21/01/2020