ڤیدیۆ:دێربی لەندەن بە یەکسانبوون تەواو بوو
لە دێڕبی لەندەنی خولی ئینگلتەرا، هەردو یانەی ئارسناڵ و چڵسی رووبەڕووی یەکبوونەوەو دوای نیشاندانێکی ئاستێکی بەرز لە لایەن هەردو یانەوە یاریەکەیان ٢-٢ بە کۆتا هێنا.
هەردو یانە لە یاریگای چڵسی رووبەڕووبونەوەو لە ئەنجامدا هەرچەندە چڵسی دوو جار پێشکەوت بەڵام ئارسناڵ سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
دوو گۆڵی چڵسی جیرڤینهۆو ئەزپێلیکوێتا تۆماریان کردو دوو گۆڵی ئارسناڵ مارتنێلی و بێلرین تۆماریان کرد.
چڵسی لە پلەی چوارەم دێت بە ٤٠ خاڵ و ئارسناڵ لە پلەی دەیەمی خولەکەیە بە ٣٠ خاڵ.
AM:01:23:22/01/2020