ئەهل حەق هەڕەشە دەکات، نوجەبائیش بەرهەم ساڵح بە جیاوازخواز ناوزەد دەکات

لەگەڵ کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لەگەڵ ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە داڤۆس، هەردوو میلشیای شیعە، نوجەبا و ئەهل ئەلحەق کەوتنە هێرشکردن بۆ سەر سەرۆک کۆمارو، یەکێکیان هەڕەشە دەکات و، ئەویدیان بە جوداخواز ناوی دەبات.

   
وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا، نەسر شەمەری لە بەیانێکی کورتدا رایگەیاند" بەدەستی خۆت کۆتایت بە خۆته هێناو، حوکمی ملکەچی و سەرشۆڕیت بەسەر خۆتدا دا، مایەی شەرەفمەندانە نییە کە عێراقییەکان تۆ بەیەکێکی خۆیان بزانن و سووکایەتی بەخوێنی شەهیدەکانیان بکرێت، بڕۆ ئەی جوداخواز".

 

لەلایەکی ترەوە ئەمنیداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق راایگەیاند" عێراق لە ژێر سایەی داگیرکەردا دەژی، ئەگەر ئەمەریکا ملکەچ نەبوو بۆ بڕیاری سیاسی و گەلی کە داوای دەرچوونی دەکات لەوڵات، ئەوا هێزەکانی بەرگری لە ئامادەباشیدان".

ئەمڕۆ لە داڤس لە کۆڕبەندی ئابوری ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوەوە.

 


PM:06:23:22/01/2020