بریکارەکەی وەڵام لەسەر چونی بەیڵ دەداتەوە


جۆناسان بارنێتی بریکاری کارەکانی گاریس بەیڵی وێڵزی، وەڵامی رۆژنامەکان لە سەر چونی ئەو یاریزانە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەداتەوەو رایدەگەیەنێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا مەدرید جێناهێڵێت.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو هەواڵی گەڕانەوەی بەیڵ بۆ یانەی تۆتنهام بڵاوکرایەوە، تا جارێکی تر لە ژێر دەستی مۆرینۆ یاری بکاتەوە، بەڵام بریکارەکەی ئەمە رەتدەکاتەوە.
بارنێت دەڵێت" بەیڵ یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، چونی ئەو یاریزانە بە خواستن مایەی پێکەنیناویە، هیچ یانەیەک ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات وەکو موچە کە گاریس بەیڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید وەریدەگرێت.
پاشان دەڵێت" بەیڵ دڵخۆشە لە مەدرید، هێشتا دوو ساڵ و نیو لە گرێبەستی ماوە، لە ٢٠٢٢ کۆتایی دێت، بەهیوایە چەندین نازناوی تر لەگەڵ ئەو یانەیە بباتەوە.



PM:09:22:22/01/2020