لەسەر کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ترەمپ دا ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار وازی هێنا

 

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح کە ناوی (ئەحمەد یاسری)یە، وازی لە پۆستەکەی هێنا.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە" کە وازهێنانی ئەحمەد یاسری، لە پۆستەکەی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داڤۆس لە سویسرا کۆبوونەوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە فڕۆکەکانی ئەمریکا قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کردە ئامانج و ئەوان و هەشت چەکداری تری میلیشایان کوشت.



PM:10:23:22/01/2020