بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش دوو تەوەر لە خۆدەگرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان، ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٠ و كه‌یسی نه‌وت)، گڤتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان".