لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩دا ٣١١ ئەندامی داعش دەستگیرکراون ٢٨٥ گیراویان عەرەبن و ٤٦ ئەندامیشیان کوردن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری رزگار ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی وتی " لەماوەی ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ٣٣١ ئهندامی داعش دهستگیركراون كه ٥١ یان ژنن.
بهپێی ئەو ئامارەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " کۆی دەستگیرکراوانی داعش ٣٣١ ئهندامن کە ٢٨٠یان رەگەزی نێرەو ٥١یان ڕەگەزی مێ کە ٢٨٠ یان عەرەب و ٤٦ئهندامیشیان کوردن کە لەو ژمارەیە ٤٦ تیرۆریستیان دراونەتەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه "٢٩١ کەس بە پێی مادەی ١٤ی موخەدەرات دەستگیرکراون کە دەستگیراوە بەسەر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ حەپی هەمەچەشن".
هەروەها وتیشی "بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختە و دزینی شوێنەوار و ڕفاندن و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە قاچاخچێتی مرۆڤ و سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنور ٢٠٢٧ تۆمەتبار لەهەردوو رەگەز دەستگیرکراون".
رزگار ئەحمەد وتیشی " لیژنەکانیان توانیویانە ٥٣٧٩ پسوڵەی سەرپێچی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامێتی سلێمانی بکەن و ٣٤٣ دوکان و شوێن دابخەن و دهست بهسهر ١ملیۆن و ١٤٣ ههزار و ٨٤٥ كیلۆ خۆراکی بەسەرچوودا بگرن و بڕی ١ ملیۆن و ٢٥٥ ههزار دینار سزای سهرپێچیكاران بدهن".
سەبارەت بەدەرمان بەسەرچوو ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٧٧٨ کارتۆنی دەرمانی پزیشکی بەسەرچوو و ٧٣ تهن و ٥٥٤ کارتۆنی دەرمانی کشتوکاڵی لەناوبراون".
لەبارەی تاوانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، رزگار ئەحمەد وتی "٥٣٦ کەس دەستگیرکراون، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک وسناپچات و ئینستاگرام و تۆڕەکانی دیکە".
کۆی گشتی دەستگیرکراوان لە ئاسایشی سلێمانی لەماوەی یەک ساڵدا ٣٥٥٩ کەس بووە.