لە رۆژئاوای کوردستان هێزەکانی ئەمەریکا رێگری لە هێزێکی رووسی دەکات



رۆژی چوار شەممە سوپای ئەمریکا رێگریی لە هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسی دەکات، کە بە نیازبووە لە دەروازەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان نزیک بێتەوە.

 

 
لە راگەیاندنێکدا روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات رۆژی چوارشەممە 22-1-2020، هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسی بە یاوەریی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ویستوویەتی بەرەو دەروازەی سێمالکا بڕوات کە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.، بەڵام هێزێکی ئەمەریکی رێگایان لێگرتوون و نەیانهێشتووە بگەنە دەروازەکە.

 

 
روانگەی سووری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سوپای ئەمریکا لە دەروازەی گوندی چل ئاغا رێگرییان لەو هێزە رووسییە کردووە و رێگایان نەداوە بەرەو دەروازەی سێمالکا بچێت.

 


PM:01:06:23/01/2020