لەبارەی چه‌ند جۆره ده‌رمانێكى سروشتى کوالێتی کۆنترۆڵ هۆشداری دەدات
دامه‌رزاوه‌ى كۆنترۆڵى جۆریی ده‌رمان، له‌باره‌ى چه‌ند جۆره ده‌رمانێكى سروشتى، هۆشدارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دامه‌رزاوه‌ى كۆنترۆڵى جۆریی ده‌رمان، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی بەرهەمی سروشتی، بەرهەمی ساختە و مەترسیدار بە هاونیشتمانییان دەفرۆشرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه" لەڕووی زانستییەوە، بەئامانجی پاراستنی سەلامەتیی نەخۆش، نەخۆشییە ئەندامی و دەروونییەکان پێویستە بە ڕێکاری زانستی چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش نەخۆش دوای پشکنینی زانستی، تاقیگەیی، تیشکی و فیزیکی لەلایەن پزیشکی تایبەتمەندەوە، چارەسەر وەردەگرێت".
له هۆشدارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو" پزیشکی دەرمانساز، لەڕێی ڕەچەتەی پزیشکییەوە دوای وردبینیکردن، دەرمان دابەش دەکات، چونکە دەرمان کاریگەری لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروست دەکات، بۆیە وەرگرتن و دابەشکردنیشی دەبێت لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ئەنجام بدرێت".
دامه‌زراوه‌ى كۆنترۆڵى جۆریی ده‌رمان ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه" بەداخەوە، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بازرگانییەکی مەترسیدار و قەدەغەکراو بەڕێوە دەچێت، تێیدا بۆ چارەسەرکردنی لاوازیی سێکسی، قەڵەوی، کێشکەمی و چەندین نەخۆشیی دیکە، بەرهەمی ساختە ڕێکلامی بۆ دەکرێت و هاونیشتیمانییانیش بە کۆمێنت، یان لەڕێی ئۆنلاین دەیانکڕن، بێ‌ئاگا لەوەی ئەو بەرهەمانە ساختە و مەترسیدارن".
هۆشداری به هاونیشتمانییان دراوه، بۆ پاراستنی تەندروستیتان، خۆتان لە کڕینی دەرمان و بەرهەمی دەرمانسازی بەشێوەی ئۆنلاین بەدوور بگرن.
PM:03:31:23/01/2020