ئاڵا تاڵەبانی پارتی بەبەعس دەشوبهێنێت
ئالآ تاڵەبانی
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، ئاڵا تاڵەبانی لەسەر پرسی ئەو خەندەقەی بەچواردەوری هەولێردا لێدراوە، لەلێدوانێكیدا پارتی بە بەعس دەشوبهێنێت.
لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی خەندان، كاندیدی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای كەركوك دەڵێت "هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا سلوكی به‌عسه".
ئاڵا تاڵه‌بانی له درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت به بیانووی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منیی خه‌نده‌ق له‌نێوان شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك هه‌ڵكه‌نێت، ئه‌م هه‌وڵه سلوكی به‌عسه، كاتی خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كرد دژی ئه‌م دوو شاره‌ی كوردستان.
هەروەها وتوویەتی "هە‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق ئه‌و مێژووه ره‌شه‌ی به‌عسمان ده‌هێنێته‌وه یاد كه كاتی خۆی له بازگه‌كان په‌یره‌وی ده‌كردو له‌رێگه‌ی كێڤڵه‌وه هاتووچۆ كه‌رانی ئه‌م دوو شاره‌ی ئازار ده‌دا".
ئەمرۆ لەمیانەی هەواڵەكانی كاتژمێر 8ی كەناڵی ئێن ئار تی جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت" ئەو خەندەقە ماوەی چەند ساڵێكە هەیە‌و ئێستا بەبۆنەی گەورەبوونی شاری هەولێرەوە‌و گواستنەوەی خاڵەكانی پشكنین، سەنگەرەكەش لەشوێنێكی تر نوێكراوەتەوە".
ئەو بەرپرسە باس لەوە دەكات یەكێتی تەنها بۆ وەدەستهێنانی چەند دەنگێك ئەو هێرشە ناڕەوایە دەكات
PM:11:20:25/04/2014