ئینتەرمیلان یاریزانی نوێی گواستەوە



یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئەمڕۆ یاریزانێکی نوێی تری گواستەوەو گرێبەستی لەگەڵ ڤیکتۆر مۆسیسی یاریزانی پێشوی یانەی چێڵسی کرد.
 گرێبەستەکە بۆ ماوەی ٦ مانگە، واتە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بژاردەی کڕین بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی وەرزدا.
ڤیکتۆر مۆزیس پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئینتەرمیلان بکات، لە چێڵسیەوە بە خواستن دراوە بە یانەی فینەرباخچە، کە لەم یانەیە ئەو یاریزانە لە ٧ یاری بەشداری کردو ١ گۆڵی بۆ کردووە لە خولی تورکیا.
مۆزیس دووەم گرێبەستی یانەی ئینتەرمیلانە لەم زستانە دوای ئاشلی یۆنگی ئینگلیزیی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد.



PM:07:15:23/01/2020