دەزگایەکی گرنگی باڵای عێراق لە کارکەوت

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە کارکەوتنی خۆی راگەیاند.

 


سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەكار كەوتنی دادگاكەی راگەیاند، وتی " بە هۆی تێکچوونی ڕێژەی یاسایی پێویست لەناو ئەنجوومەنی دادگاکە، دوای ئەوەی قازی فاروق سامی خانەنشین كرا و هیچ دەرچەیەکی دەستووری و یاساییش نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی لەدەستدانی ئەندامێكی ئەنجوومەنەكە".

 

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق ژمارەیەک کێشەی گەورەی یاسای و دەستوری و سیاسی هەیەو پێویستی بەو دادگایەیە.

 


PM:08:17:23/01/2020