کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سبەی هەینی لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی بەفر دەبارێت.
بەپێی کەشناسی سبەی هەینی ٢٤ ی کانوونی دووەم لەبەرەبەیانەوە بەنزیکی لە کاتژمێر ٤ ەوە لە سلێمانی و پێشتریش لە دهۆک دەستدەکات بە بەفر بارین و سێ کاتژمێر ئەو کەشوهەوایە بەردەوام دەبێت.
هەروەها سبەی هەینی دوای بەفربارینەکەش بەفر و باران لە هەردوو پارێزگاکە بەردەوام دەبێت، لە هەولێر و کەرکوکیش بارانبارین بەردەوام دەبێت.