تەرمێک ئاسەواری خنکاندن بەملیەوەیە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی رانیە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر شەش ونیو تەرمی هاوڵاتیەکی  تەمەن ٣٠ساڵ کە پیشەکەی کارمەندی تەندروستیە لە نەخۆشخانەی ڕانیەیە گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبووه.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە و تیمەکانی بەڵگەکانی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لە شوێنی ڕوداوەکە دەرخستەی تاوانکاری دەستی بەسەردا گیراو  ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر". 

پۆلیس دەشڵیت " بە وتەی کەسوکاری، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەبووە و لە ماڵەکەی خۆیان خۆی بەپەت هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە". 

 

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 


PM:09:28:23/01/2020