ڤیدیۆ:هازارد گەڕایەوە


ئەمڕۆ ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، گەڕایەوە بۆ راهێنان بە تۆپ، کە ئەمەش یەکەمجارە یاری بە تۆپ بکات لە دوای توشبوونی بە پێکان.
هازارد لە یاری نێوان یانەکەی و پاریس سانجێرمان توشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیداو تا ئێستا چارەسەری وەردەگرێت.
ئەمڕۆ ئەو یاریزانە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان بە تۆپ و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو مەشقی بە کۆمەڵ ئەنجام  بدات.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو یاریزانە ئامادەی یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێ لە خولی ئیسپانیاو زیدان دەرفەتی یاریکردنی پێ دەدات.
هازارد لە هاوینی رابردوو بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ چوە یانەی ریاڵ مەدرید و تا ئێستا ئاستی داواکراوی پێشکەش نەکردووە.



PM:10:44:23/01/2020