کەشناسی هۆشداری دەدات

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی هەینی بەفر چەندان ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی سەنتەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی بەفرباریندا بۆ گەشتوگوزار سەفەر مەکە نۆ ناوچە شاخاویەکان.


لەو راگەیاندنەدا کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردۆتەوە، تیایدا هاتووە "هەر وەکو لە ڕاگەیاندراوەکانی دیکەماندا ئاماژەمان بە هاتنی شەپۆلێکی باران بارین بەفر بارین کردبوو بۆیە پێشبینی دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین و بەفر بارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێبکات پاشان بۆ ڕۆژی هەینی دەگاتە هەموو ناوچەکانی هەرێم وە پێشبینیش دەکرێ بەفر لە زۆربەی قەزاو ناحیەکان و هەندێک لە شارەکان ببارێت و پلەکانی گەرماش بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت!".

 
کەشناسی رێژەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

 
سلێمانی 0.4 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
کەرکووک 0.3 ملم
خانقین 0.5 ملم
خورماتوو 0.2 ملم
ئاکرێ 2.0ملم
بازیان 0.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 1.8 ملم
هەڵەبجە 1.2 ملم
هەڵشۆ 2.4 ملم
کانی ماسی 2.0 ملم
سۆران 0.2 ملم
پێنجوێن 1.0 ملم
ماوەت 0.2 ملم




PM:11:44:23/01/2020