کورد تۆمەتبار دەکرێت بە تەقەکردن بە قەناس لە خۆپیشاندەرانی بەغدا

جارێکی تر مەسەلەی تەقەکردنی ژمارەیەک چەکداری کورد لە خۆپیشاندەران دەبێتە پرسی نێو شیعەکان و داوای لێکۆڵێنەوەی یاسایی دەکرێت.

 

 
سەلاح ئەلعوبێدی وتەبێژی تەیاری سەدری بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە " ژمارەیەک قەناس بەدەستی کورد کە پەیوەندیان هەیە بە باڵوێزخانەی ئەمەریکاوە لە بەغدا، لە رۆژانی ٢و ٣و ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج".( رۆژانی یەکەمی خۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر).

 

 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش باس لە " ئازاد" ناوێک دەکرێت کە پێدەچێت بەڕێوەبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی بووبێت لە رووی سەربازیەوەو پەنجەی تاوان بۆ ئەو رادەکێشرێت کە بەرپرسە لە تەقەکردن بە چەکی قەناس لە خۆپیشاندەرانی بەغدا.

 

 
تا ئێستا هیچ لایەن و بەرپرسێکی کورد لەو روەوە لێدوانی بڵاونەکردۆتەوە.




PM:01:48:24/01/2020