بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر لە ئامەدو مێردین ڕوویدا و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هەستی پێکرا.

 

هاوکات بوومەلەرزەکە لە قامیشلۆو کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان هەستی پێکراوە، بەڵام بوومەلەرزەکە لە ئامەدو ماردین ڕوویداوە لە باکوری کوردستان.

 

قوڵایی بوومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمەتر بووە و سەنتەرەکەیشی شاری سیڤریجە بووە لە باکووری کوردستان. 

 

هەروەها تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تا ئێستا نازانرێت زیانەکان چین.

 

 

 



PM:09:21:24/01/2020