تەرمی باوک و کوڕێک لە ماڵەکەیاندا دەدۆزرێتەوە
تەرمی باوک و کوڕێک لە شاری قوڕوەی سهر به پارێزگای سنە له رۆژههڵاتی كوردستان دۆزرایەوە، کە بەهۆی بەکارهێنانی خهڵوز بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکەیان خنکاون.
فەروخ محەممەدی، جێگری بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشکیی شاری قوڕوە رایگەیاندوه" لەلایەن خەڵکی گەڕەکی قەراخ شاری قوڕوە بەناوی "قەڵا" ئاگادارکرانەوە کە چەند رۆژێکە باوکێک کە تەمەنی ٥١ ساڵ بووە و کوڕێکی کە تەمەنی هەشت ساڵان بووە لە ماڵی خۆیان نەهاتوونەتەدەرەوە".
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه" دوای ئەوەی، کە چوونەتە نێو ماڵەکەیان، تەرمی باوک و کوڕەکەیان دۆزیوەتەوە، كه بەهۆی دووکەڵەوە گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن لە ماڵەکەیاندا بەرهەمهاتووە و بووەتە هۆی خنکانیان".
جێی باسه، ئەو گەڕەکەی ماڵی ئەو کوڕ و باوکەی لێیە، خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا و گازی بۆ دابیننەکراوە.
PM:10:06:24/01/2020