راهێنەری بەرشەلۆنە شەش یاریزان دووردەخاتەوە



کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، شەش یاریزان بۆ یاریەکەی ڤالانسیا دووردەخاتەوەو بە هۆکاری جۆرراوجۆر یارییان پێ ناکات.
ئەمڕۆ پاش راهێنانەکان، سیتین لیستی یاریزانەکانی راگەیاندو هەریەکە لە سوارێز و دیمبلی و نیتۆو ریکی پویگ و واگی و کارلس پێرێزی دوورخستوەتەوە.

هەریەکە لە تیرشتیگن و سیمیدۆو پیکی و راکیتچ و بۆسکێتس و ئارسور و میسی و لینگلێت  وگریزمان وفاتی و کۆلادۆو جۆنیۆر فیربۆو ئۆمتیتی و ڤیدال و دی یۆنگ و رۆبێرتۆو ئەلبای بانگکردووە.

یاریەکە سبەی شەممە لە کاتژمێر ٦:٠٠ ئەنجام دەدرێت.



PM:10:07:24/01/2020